سەرەکی
مامۆستایان
وانەکان
کتێبخانە
هەژمار
چوونەژوورەوە
تۆماربوون
مەرج و ڕێنماییەکان
بسم اللە، الحمد للە، وصلاة والسلام علی رسول اللە.
ئەکادیمیای بانگەواز بە فەزڵی خوای پەروەردگار جێگایەکی زانستی و متمانەپێکراو و ئەکادیمییە بۆ فێرخوازانی زانستە شەرعییەکان تاوەکو بتوانن تیایدا وانەکانی تایبەت بە بوارەکە بخوێنن و هەوڵ بدەن بەهرەمەند ببن تیایدا. هەربۆیە هەرکات فێرخوازانی بەڕێز ویستیان خۆیان تۆمار بکەن پێویستە کۆمەڵێک خاڵ هەیە هەموومان پێوەی پابەند بین، ئەوانیش:
١- پاراستنی سنوورەکانی خوای گەورە بەوەی هیچ یەکێک لە تۆماربووان و ئەندامان نەبنە مایەی ئەوەی لە مامەڵەکردنماندا ئەم سنوورە ببەزێنین.
٢- پابەند بوون بە خوێندن و جێبەجێکردنی ئەو وانانەی دەیخوێنن.
٣- مامەڵە کردنمان لەگەڵ ئیختیلافات و ڕاجوێیدا بە حەکیمانە و پاراستنی یەکڕیزی موسوڵمانان.
٤- هەوڵدان بۆ گەیاندنی ئەو زانستانەی کە لەم ئەکادیمیایەدا فێری دەبن چونکە هەموومان وەکو موسوڵمان ئەرکی گەیاندنی ئەم ئیسلامەمان لە ئەستۆدایە.
٦- پێویستە زانیارییە کەسییەکان بە دروستی پڕ بکرێتەوە لەکاتی خۆتۆمارکردندا.
ئەمانە و کۆمەڵێک خاڵی دیکە کە هەموویان سەرەنجام جەخت لەوە دەکەنەوە هەموومان پێکەوە زانستێکی بەسوود بۆ دونیا و قیامەت فێرببین إن شاء اللّٰە.
ئەکادیمیای بانگەواز
1445 کۆچی
سوێند دەخۆم بە اللّٰە کە ئەم وانەیەم بەبێ پەڕاندن و پشتگوێخستن خوێندووە لەکاتی دەستنان بە دوگمەی (بەڵێ)ـدا.