• پێناسەی ئەکادیمیای بانگەواز:
سەکۆیەکی زانستی و ئەکادیمیی کەناڵی ئاسمانیی بانگەوازە بۆ فێربوونی زانستە شەرعییەکان لەژێر ڕۆشنایی قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ بەشێوازی وانە خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ فێرخوازان و زانستخوازانی شەریعەتی ئیسلامیدا، وە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و پاشان بەدەستهێنانی بڕوانامە.
• ئامانجی دامەزراندنی ئەکادیمیای بانگەواز:
ئامانجی دامەزراندنی ئەم ئەکادیمیایە لەڕاستیدا بۆ خزمەتکردنی زانستەکانی شەریعەتە لەژێر ڕۆشنایی قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ بە تێگەشتنی هاوەڵان، وە گەیاندنییەتی بە خەڵکی کورد زوبان لە سەرانسەری دونیادا بە سوودبینین لە زانستی تەکنەلۆجیا.
• شێوازی کارکردنی ئەکادیمیاکە:
ئەکادیمیاکە خاوەنی وێبسایتێک و سیستەمێکی وانە خوێندنە کە فێرخواز لە هەر شار و وڵاتێک بێت دەتوانێت بەکاری بهێنێت و دەستبکات بە وانە خوێندن لەسەر هەریەک لە ئامێرەکانی: (کۆمپیوتەر - مۆبایل – ئایپاد - تابلێت - تەلەفیزیۆن).
وە هەروەها وانەکانی ئەکادیمیاکە لە کۆمەڵێک جێگادا پەخش ئەکرێت بۆ فێرخوازان، کە ئەوانیش بریتین لە: (کەناڵی ئاسمانیی بانگەواز - سیستەمی وانە خوێندنی ئەکادیمیا - کەناڵی یوتیوبی بانگەواز - لاپەڕەی بانگەواز لە فەیسبووک - کەناڵی بانگەواز لە تەلەگرام).
لەگەڵ ئەوەشدا خوێندن لە ئەکادیمیاکە چەند قۆناغێک لەخۆ دەگرێت و لەکۆتایی هەر قۆناغێکدا فێرخواز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات و دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمیای بانگەواز.
• هەیکەلی کارگێڕی:
بەڕێوەبەر:
مامۆستا محمد چیمەنی
کارگێڕ و سەرپەرشتیار:
ژیار یوسف
• سیستەمی وانە خوێندنی ئەکادیمیاکە:
ئەم سیستەمە بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیاکانی سەردەم بونیادنراوە، کە پێکدێت لە وێبسایتێکی داینامیکی و بزۆک لەسەر بنەمای وانە خوێندنی شەرعی کە چەندەها بەشی گرنگ و نوێ و نموونەیی لەخۆ گرتووە بە زمانی شیرینی کوردی، وە داشبۆرد پانێڵی تایبەت بە فێرخواز دروستکراوە و زۆر بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ ئەکرێت لەڕێگەی ئامێرەکانی وەک: (کۆمپیوتەر - مۆبایل - ئایپاد - تابلێت - تەلەفیزیۆن).
هەروەها لەوپەڕی ئاست بەرزیدایە لەڕووی پارێزراوی لە هێرشی ئەلیکترۆنییەوە. وە زۆر بە چڕی و وردی کار لەسەر دیزاین و ڕێکخستنی هەموو بەشەان کراوە و لەگەڵ ئەوەشدا بەبەردەوامی ستافی ئەکادیمیا پاڵپشتی سیستەمەکە دەکەن.
ئەکادیمیای بانگەواز
1445 کۆچی